به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕێژه‌ی منداڵانی كۆڵبه‌ر كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان ١٢ بۆ ١٤ ساڵ دایه له سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه و هیچ جۆره ئه‌منیه‌تێكان نییه.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ڕێژه‌ی منداڵانی كۆڵبه‌ری ١٢ بۆ ١٤ ساڵ له سنووره‌كانی نه‌وسوود تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو چووه‌ته سه‌ره‌وه و زۆربه‌یان ناناوه‌ری بنه‌ماڵه‌كانیان و كاتێك قسه‌یان له‌گه‌ڵ دا ده‌كه‌ن ده‌ڵێن: “ده‌ترسین به‌ڵام هیچ چاره‌یه‌كمان نییه و هیچمان بۆ له‌ده‌ستدان نییه و گه‌ر فیشه‌كیشمان به‌ركه‌وێت له‌ده‌ست ئه‌و ژینه پڕ مه‌ینه‌ته‌وه ڕزگارمان ده‌بێت”. نه‌بوونی هه‌لی كار، گرانی و هه‌ڵاوسان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی جیاوازی چینایه‌تی و نه‌بوونی هه‌ر جۆره پڕۆژه و به‌رنامه‌یه‌ك بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو و بێبه‌ش بوونیان له ئیمكانات، سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی منداڵانی كاره و له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ڕێژه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی وازیان له‌خوێندن هێناوه سنووره‌كانی ١ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه و ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی هیچ پلانێكی بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌ره‌ر و زیانه‌ی به كۆمه‌ڵگا گه‌یاندووه نییه.