له درێژه‌ی مانگرتنی كرێكاران له توركیا، ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی زه‌نجیره فرۆشگاكانی “میگرۆس”، سووپرماركێته‌كانیان داگیركرد و مانگرتنی گشتیان ڕاگه‌یاند.
كرێكارانی سووپرماركێته‌كانی “میگرۆس” به دوای مانگرتنی كرێكارانی به‌شی “په‌یك موتوری” كه خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون ده‌ستی پێكردووه و خوازیاری بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و دابین كردنی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی بوون. به وته‌ی كرێكاران، حه‌قده‌سته‌كانیان له ژێر هێڵی هه‌ژاریدایه و له‌گه‌ڵ دابه‌زینی به‌های لیر و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌ڵاوسان، چیتر توانای دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانیان نه‌ماوه.