بەپێی هەواڵی میدیاكانی عێراق، لە خۆپیشاندانەكەی شەوی ڕابردووی بەغدا تا پێشنیوەڕوی ئەمڕۆ، شەڕو پێكدادان لە نێوان ھێزە ئەمنییەكان و گروپی “سەرایا سەلام“ی سەربە رەوتی سەدر لە بەغداد و چەند شارێكی ناوەراست و باشوری عێراق بەردەوام بووه و بەپێی دواین ئامارەكان ٣٣ كەس كوژراون و زیاتر لە ٣٥٠ كه‌سی دیكەش برینداربوون.
جێگای باسە كه سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌در له‌تویتێكدا راگه‌یاند: سه‌ر‌كرده‌ی ره‌وتی سه‌در “موقته‌دا سه‌در” مانگرتنی له‌خواردن راگه‌یاندووه تا توندوتیژی و به‌كار هێنانی چه‌ك را‌وه‌ستێنێت و ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه له په‌یامێكی ویدیۆیی‌دا داوای له خۆپێشانده‌ران كرد ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن و كۆتایی به شه‌ڕ و مانگرتنه‌كانیان بێنن.