ڕۆژی ههینی ٥ی مانگی ڕهشهمه، ١٨ ڕۆژ دوای بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا کە زیاتر لە ٥٠ هەزار کوژراوی لێکەوتەوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٧ ڕیشتهر لە ناوچەکە ڕوویدا و تاجیکستانیشی هەژاند.
بەگوێرەی دوایین ئامارهكان، بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییە لە تورکیا ٤٣ هەزار و ٥٠٠ کەس و لە سوریا شەش هەزار و ٧٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢٥ هەزار کەسیش برینداربوون. ههروهها بوومەلەرزەکەی تاجیکستان هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، بەڵام نیگەرانی لە شکاندنی بەنداوی دەریاچەی “سێریز” لە دامێنی چیای “بەدەخشان” دروستکردووە،. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە دەریاچەی “سێریز” لە ساڵی ١٩١١ لە ئەنجامی بومەلەرزەیەکی وێرانکەر بە گوڕی ٧ ڕیشتەر سێ گوند لە ژێر ئاودا خنكان کەوتن.