ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی مانگی ڕێبهندان، ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی سوریا و تورکیا گەیشتە زیاتر لە 41 هەزار کەس و لە کەشوهەوای ساردی زستاندا خەڵکێكی زۆر بێ ماڵ و حاڵ بوون.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتهكان، ٩ کەسی دیکە لە ژێر داروپەردوو ڕزگارکراون، بەڵام زۆربەی هێزەکانی فریاکەوتن و فریاگوزاری سەرنجیان لەسەر گەیاندنی خۆراک و دابینکردنی شوێنی حەوانەوەیە بۆ ئەو خەڵکەی کە لەگەڵ چەندین کێشەدا دهستهویهخهن. بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ئەوروپا، ڕایگەیاندووە، “پێداویستیەکان زۆرن و بە کاتژمێر لە حاڵی زیادبووندان”. نزیکەی ٢٦ ملیۆن کەس لە هەردوو وڵات پێویستیان بە هاوکاری مرۆڤی هەیە.