به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌وانێری هێرانا، ڕێژه‌ی قوربانیانی شۆرشی گه‌لانی ئێران دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی بۆ ٥١٦ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، تا ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی به‌فرانبار، ٥١٦ كه‌س له‌وانه ٧٠ منداڵ له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شۆڕشی گه‌لانی ئێران دژبه كۆماری ئیسلامی دا كوژراون، هه‌روه‌ها ١٩ هه‌زار و ٢٠٤ كه‌سیش له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه نانسامه‌ی ٤ هه‌زار و ٥٦٦ كه‌سیان ئاشكرا كراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌وانه‌ی دیكه له‌به‌رده‌ستدا نییه.