وه‌زاره‌تی بێهداشتی غه‌زه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌زڵوه‌ر ڕایگه‌یاند: ڕێژه‌ی قوربانیانی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه گه‌یشتۆته ٩ هه‌زار و ٧٧٠ كه‌س و ئاماری برینداره‌كان سنووری ٢٤ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕ كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل كه‌رتی غه‌زه‌ی به ته‌واوی گه‌مارۆ داوه و ڕێڕه‌وێكی بۆ گواستنه‌وه‌ی كه‌سانی مه‌ده‌نی بۆ باشووری غه‌زه كردۆته‌وه، فه‌رمانده نیزامیه‌كانی ئه‌و وڵاته هۆشداریان داوه‌ته خه‌ڵكی سێڤیلی غه‌زه كه به زووترین كات ئه‌و ناوچه‌یه به‌جێبێڵن. شه‌وی ڕابردوو گه‌وره‌ترین هێرشه ئاسمانی و تۆپخانه‌یه‌كان كرایه سه‌ر كه‌رتی غه‌زه و به ده‌یان كه‌سی دیكه كوژارو و بریندار بوون. به‌پێی دوایین ئامار، ٣٤ هه‌زار كه‌س له كه‌رتی غه‌زه كوژراو و بریندار بوون كه ٤٨٠٠ كه‌سیان منداڵ، ٢٥٥٠ كه‌س ژن و ٥٩٦ كه‌س به‌ساڵاچوو بوون، هه‌روه‌ها ٢ هه‌زار و ٦٦٠ كه‌س بێسه‌روشوێن بوون و چاره‌نووسیان نادیاره. له باشووری لوبنانیش هێزه‌كانی ئیسڕائیل بنكه‌كانی ئه‌و گرووپه‌یان به چڕی بۆردوومان كرد و به‌پێی زانیارییه‌كان، ١٠ كه‌س كوژراو و ٨ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.