له حاڵێكدا وڵاتانی جیهان دۆخی نائاسایی سه‌رده‌می كۆڕۆنا تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن، ئاماره‌كان ده‌رخه‌ری ڕێژه‌ی زۆری قوربانیانی ئه‌و نه‌خۆشیه له ئێرانن و به‌رپرسانی بێهداشت و ده‌رمانی ڕژیم ده‌ڵێن: وایرۆسی كۆڕۆنا دووباره له ئێران دا بڵاو بۆته‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی بێهداشتی ڕژیم، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو ٣٧ كه‌س به‌هۆی تووشبوون به وایرۆسی كۆڕۆنا گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٨٤٤ كه‌سی دیكه‌ش له به‌شی چاودێری تایه‌بت به‌سته‌ری كراون. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا ڕۆژی ڕابردوو “مینوو مۆحرهز” ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڕایگه‌یاند: وایرۆسی تازه‌ی كۆڕۆنا نموونه‌ی نوێی “ئۆ میكرۆنه” و سیه‌كانی مرۆڤ زۆرتر ده‌رگیر ده‌كات، مه‌ترسیدارتره و نه‌خۆشی سه‌خت تر به‌دوای خۆیدا دێنێت.