دەوڵەتی ئاڵمان ڕۆژی یهكشهممه ٢٣ی مانگی ڕێبهندان، ڕایگەیاند کە لە سەرەتای ڕاپەڕینی سهراسهری گهلانی ئێران لە ساڵی ڕابردووەوە، کارمەندانی ئیدارهی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران سیخوڕییەکانیان بۆ سەر ئێرانییەکانی دانیشتووی ئەم وڵاتە زیاتر کردووە.
زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا، لەوان بریتانیا، ئەمریکا، و کەنەدا چالاکییە هەڕەشەئامێزەکانی کۆماری ئیسلامی و سپای پاسدارانیان لە وڵاتانی خۆیان لە چەند مانگی ڕابردوودا ڕاگەیاندووە. بهكرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی مێژوویەکی سیخوڕی و کوشتنی نەیارەکانیان لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان لەوانە وڵاتانی ئەوروپی وەک “هۆلەند”، “ئاڵمان”، “فەرەنسا”، “ئۆتریش” و “قبرێس” هەیە. حیزبی چەپی “ئاڵمان” کە هەر لە سەرەتاوە پشتیوانی لە ڕاپەڕینی سهراسهری ئێران کردووە، لەم دواییانەدا داوای لە حکوومەتی ئاڵمان کرد کە ڕاپۆرتێک سەبارەت بە چالاکییەکانی کۆماری ئیسلامی لەم وڵاتەدا بخاتەڕوو.