له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، لانیکەم ١٦ خوێندکاری زانکۆی “به‌نده‌رعه‌باس” بەهۆی به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان و دژایەتی کردنیان له‌گه‌ڵ بڕیاری جیاکردنه‌وه‌ی ڕەگەزی لە “سلف سرویس”، دەرکراون.
دەرکردنی مامۆستایان و خوێندکارانی زانكۆ لە ڕۆژانی ڕابردوو و پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێی خوێندن، زیاتر لە پێشوو بەردەوامە. لانیکەم ١٦ خوێندکاری زانکۆی “به‌نده‌رعه‌باس” ڕووبەڕووی فەرمانی دەرکردن بوونەتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆماری ئیسلامی لەم ڕۆژانەدا بە نیشاندانی لێبوردنی گشتی باس لە ئاشتەوایی نەتەوەیی و کۆتایی هاتنی ناڕەزایەتییەکان دەکات.