به ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌میر خه‌نافه‌ره، عه‌بدۆلڕه‌زا سامری، عه‌بدۆلنه‌بی سامری و مێهدی سامری، ڕێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی خووزستان بۆ ٦٨ كه‌س هه‌ڵكشاوه.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌یان شارومه‌ندی عه‌ره‌بی خه‌ڵكی پارێزگای خووزستان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ڕفێندراون و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ناوی ٦٨ كه‌سیان ئاشكرا كردووه. ڕۆژی شه‌ممه، دادستانی خووزستان ڕایگه‌یاندبوو كه ١٨٢ كه‌سیان به تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له‌و پارێزگایه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. وته‌كانی ئه‌و به‌رپرسه قه‌زاییه‌ی ڕژیم له حاڵێكدایه كه زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراون چالاكی میدیایی، ژینگه‌پارێز، چالاكی مافی مرۆڤ، هونه‌رمه‌ند و شاعیرن و ته‌نیا تاوانێك ئه‌نجامیان داوه دژایه‌تی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی بووه.