ڕۆژی شه‌ممه ٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی هه‌ینی خۆیناوی، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی ئازادیخۆازانی زاهێدان و زیاتر له ٦٠ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه كه خه‌ڵكی ئازادیخوازی به‌لووچ خۆپێشاندان و مانگرتنیان به‌ڕێوه بردبوو، به‌لانیكه‌م ٣٠ كه‌س به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار و زیاتر له ٦٠ كه‌س له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران. شایانی باسه كه ناسناوی ٣٠ كه‌سر له به‌ندكراوان بۆ ڕێكخراوی حال وه‌ش ئاشكرا كراوه و ناسناوی ئه‌و ٣٠ كه‌سه‌كه‌ی دیكه هێشتا دیار نییه.