به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، ١٨٦ منداڵی ته‌مه‌ن خوار ١٨ ساڵ لەلایەن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی حکوومەته‌وه ڕفێندراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
لە ماوەی نزیک بە پێنج مانگ شۆڕشی سه‌راسه‌ری گه‌لانی ئێران، زیاتر لە ٤٠٠ قوتابی لە شارەکانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان لەلایەن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕفێندراون کە هەتا ئێستا ناسنامەی ١٨٦ کەسیان ئاشکرابووه. لە کۆی ئەم ١٨٦ منداڵە کە ناسنامەیان ئاشکرابووە ٣١ کەسیان کچ و ١٥٥ کەسی دیکەیان کوڕن، هه‌روه‌ها زۆرترین منداڵ لە شاری جوانڕۆ بە تۆمارکردنی ٢٨ حاڵەت ڕفێندراون. هەروەها لە شاری سنە ٢١ منداڵ و لە شاری سەقز ١٤ منداڵ لەلایەن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.