به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، شارستانی “چواڕ”ی ئیلام زۆرترین ڕێژه‌ی خۆكوژی له نێو شاره‌كانی ئوستان هه‌یه و دۆخی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و ناوچه له ئاستێكی مه‌ترسدار دایه.
به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌ی له‌لایه‌ن بسپۆڕانی به‌شی كۆمه‌ڵناسی زانكۆی تارانه‌وه ئه‌نجام دراوه، شارستانی “چواڕ” ماوه‌ی چوار ساڵه بووه‌ته شار و ڕێژه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی ده هه‌زار كه‌سه. ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی له‌و ماوه‌یه دا هیچ بودجه‌یه‌كی بۆ ئه‌و شاره ته‌رخان نه‌كردووه و ته‌نیا بینای به‌خشداری بۆ فه‌رمانداری گۆڕیوه. به‌پێی زانیارییه‌كان، خه‌ڵكی ئه‌و شارستانه له هه‌ژاری ته‌واو دا ده‌ژین، نه هه‌ڵی كار هه‌یه و نه شوێنی پشوودان و حه‌وانه‌وه. شاره‌كه و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری له ڵه هه‌موو جۆره ئیمكاتێكی ڕیفاهی بێبه‌شن و ئه‌و بێبه‌ری بوونه یه‌كێك له‌سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی بێ هیوایی له نێو لاوانی ئه‌و شاره و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری خۆكوژیه.