کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووندوتیژییەکانی سەر شەقام لە ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

به‌پێی ئامارەکانی ڕژیم، لە دوو ساڵی رابردوودا رێژەی تووندوتیژیی سەرشەقام له‌ ئوستانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان 20٪ زیادی کردووە.

بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی پزیشكی یاسایی ئێران، ساڵی رابردوو لەو وڵاتە 586 هەزار کەس بەهۆی شەڕ و تووندوتیژیی سەرشەقام بریندار بوون کە نزیکەی 392 هەزاریان پیاون و 194 هەزاریشیان ژن بوون. لە ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی 26 هەزار کەس بەهۆی شەڕی سەرشەقام برینداربوون، کە 19 هەزاریان پیاو و 7 هەزاریشیان ژن بوون. لە 5 مانگی رابردووشدا لە ئوستانی کرماشان 5 هەزار و 700 کەس بە هەمان هۆکار بریندار بوون کە 700 كه‌سیان ژنان بوون. به‌وته‌ی بسپۆڕانی كۆمه‌ڵناسی، توندووتیژییه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگا شێوازی جۆراوجۆریان هه‌یه‌ و لە لێدانی بەساڵاچووانەوە بگره‌ تاوەکو لێدانی منداڵان و ژنكوژی و شه‌ڕه‌ چه‌قۆی پیاوان و كچان له‌نێو شه‌قامه‌كان ده‌گرێته‌وه‌. به‌پێی تۆێژینه‌وه‌كان، هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی توندووتیژی له‌ئێران بۆ نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌بوونی ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئیراده‌یه‌كی ئازاد بۆ چاكسازییه‌كان، دابه‌زینی ئاستی ئه‌خلاق و لێبۆردوویی له‌ كۆمه‌ڵگا و له‌ناوچوونی شوناسی تاكه‌كه‌سی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ نێو لاواندا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ئاگاداركردنه‌ویه‌ك له‌ نێوخۆی وڵات بۆ لاوانی شۆڕشگێڕی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

درێژه‌ی هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری بانه‌

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی 13 كه‌س له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

پشتیوانی ژنانی باكووری كوردستان له‌ خۆپێشاندانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران

komalah