“جه‌میل سادقی-فه‌ر” به‌رپرسی بێهداشتی زانكۆی زانستی پزیشكی شاری ئیلام ڕایگه‌یاند: ڕێژه‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و شاره‌دا له به‌رانبه‌ر حه‌فته‌ی ڕابردوو حه‌وت هێنده زیادی كرووه و هۆشداری له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌و ڤایرۆسه ئه‌دات.
ناوبراو له درێژه‌دا داوای له خه‌ڵك كردووه ڕه‌چاوی ڕێنه‌ماییه خۆپارێزیه‌كان بكرێت و ئه‌و ژنانه‌ی كه دووگیانن یان ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه تووشی نه‌خۆشیه‌كی درێژخایه‌نن هه‌تا بۆیان ده‌كرێت خۆیان له سه‌ردانی كردنی ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كان به‌دوور بگرن. جێگای ئاماژه‌یه تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو هه‌واڵی ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی خوێندكارانی شاری به‌دره‌ی ئیلامی بڵاو كرده‌وه كه هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا بۆ پاراستنی ته‌ندرووستی منداڵه‌كانیان داوای داخرانی مه‌دره‌سه‌كانیان كردبوو.