کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبووانی وه‌با” له‌ مه‌ریوان

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌رپرسانی ئیدراه‌ی بێهداشت و ده‌رمانی ئوستانی كوردستان ڕایانگه‌یاند: ڕێژه‌ی تووشبووان به‌ په‌تای “وه‌با” له‌ شاری مه‌ریوان گه‌یشتووه‌ته‌ ٢٢ كه‌س و له‌ شاره‌كانی سنه‌، سه‌قز و كامیارانیش سێ تووشبووی دیكه‌ تۆماركراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌تای “وه‌با” سه‌ره‌تا له‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌ریهه‌ڵدا و له‌ڕێگه‌ی سنووره‌كانه‌وه‌ گوازرایه‌وه‌ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێستا له‌ شاری مه‌ریوان په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ و به‌رپرسانی بێهداشت و ده‌رمانی ئۆستانی كوردستان هۆشداری ده‌ده‌نه‌ خه‌ڵك ئاگاری ته‌ندرووستی خۆیان بن و ڕێكاره‌كانی پێشگیری له‌و په‌تایه‌ بگرنه‌به‌ر. كارناسانی بێهداشت هۆشداری ده‌ده‌نه‌ خه‌ڵك كه‌ هه‌ر جۆره‌ نیشانه‌یه‌كیان له‌و نه‌خۆشیه‌وه‌ بینی به‌ زۆترین كات سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان بكه‌ن. شایانی باسه‌ كه‌ له‌شاری ڕه‌وانسه‌ر و كرماشانیش تا ئه‌م كاته‌ سێ كه‌س به‌ په‌تای “وه‌با” تووشبوون.

بابەتی پەیوەندیدار

گیانبه‌ختكردنی دوو لاوی خه‌ڵكی شاباد و ساری له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعات

-

مانگرتن له‌ خواردنی چالاكێكی مه‌ده‌نی كورد له‌ زیندانی ئێڤین

-

ئازادی “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” و “مه‌سعوود نیكخواه” به‌ دانانی بارمته

-

نادیاری چاره‌نووسی ١٣ هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

-

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی دوو گیانبه‌ختكردووی شاری سنه‌

-

گوڵبارانی گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی شاری بۆكان له‌لایه‌ن ژنانی شۆڕشگێڕه‌وه‌

-