به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌ی “ئۆمۆت” كه ئاماره‌كانی سه‌باره‌ت به توندووتێژی له وڵاتی توركیا بڵاو ده‌كاته‌وه، ڕێژه‌ی توندووتێژی به‌چه‌ك له‌و وڵاته له‌ماوی شه‌ش مانگی ڕابردوودا به نیسبه‌ت ساڵی ڕابردووی “له سه‌دا ٧٥ زیادی كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه، ئاماری توندووتیژی به چه‌ك له توركیا له ساڵی ٢٠١٥دا ٢٣ هه‌زار و ١٧٥ بابه‌ته بووه و ئه‌و ئاماره له ساڵی ٢٠٢١دا گه‌یشتووه‌ته ٣ هه‌زار و ٨٠١ بابه‌ت و له‌و ساڵه‌دا ٢ هه‌زار و ١٤٥ كه‌س له توركیا له ڕێگه‌ی شه‌ڕی چه‌كداریه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ٣ هه‌زار و ٦٠٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. به‌وته‌ی كارناسان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی هه‌ڵاوسان و هه‌ژاری له‌و وڵاته بووه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌یان كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و نرخی توندووتیژی له‌و وڵاته تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه.