به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له خۆپێشاندانه‌كانی دوو ڕۆژی ڕابردوودی شاره‌كانی سنه و سه‌قز، لانیكه‌م ٣٨ كه‌س به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم برینداركراون كه باری ته‌ندرووستی پێنج كه‌سیان ناجێگیره و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ته‌ورێز كراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ته‌نیا له شاری سه‌قز ٣٣ كه‌س به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم برینداركراون كه باری ته‌ندرووستی پێنج كه‌سیان ناجێگیره و هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی “نه‌چیروان مه‌عرووفی” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ چاوێكی له‌ده‌ستداوه و دوو هاووڵاتییه‌كی دیكه به‌ناوه‌كانی “كیان دره‌خشان” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ و “ئه‌میر عیبادی” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ به‌هۆی قورسی برینه‌كانیانه‌وه له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی دیكه كه ناسنامه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ته‌ورێز كراون.