دوو ناوه‌ندی مافی مرۆڤ به‌ناوه‌كانی “ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران” و “پێكه‌وه دژبه ئێعدام” له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیان دا ڕایانگه‌یاند كه له ساڵی ٢٠٢٢ی زاینی دا ٥٨٢ كه‌س له له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیه‌وه له‌سێداره دراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و دوو ڕێكخراوه‌یه، ئاماری ئێعدام كراوان له ساڵی ڕابردوو نیشان ده‌دات كه ڕێژه‌ی ئێعدام له‌ئێران به نیسبه‌ت ساڵی پێشووتری ٧٥ له سه‌د زیادی كردووه و كۆماری ئیسلامی له ئێعدام وه‌كوو ئامرازێك بۆ درێژه‌دان به ده‌سه‌ڵات كه‌ڵكی ورگرتووه. له‌و ٥٨٢ كه‌سه كه له‌سێداره دراون، ٢٨٨ كه‌سیان به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و ٢٥٦ كه‌سیان به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ئێعدام كراون و هه‌واڵی ٥١١ كه‌سیان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه میدیایی نه‌كراوه. له‌به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته دا هاتووه كه ٣٠٪ی ئێعدامه‌كان له میلله‌ته بن ده‌سته‌كانی وه‌كوو كورد، به‌لووچ و عه‌ره‌ب بوون.