به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕه‌كانی نێوخۆی وڵات، دوو شیركه‌تی به‌رهه‌مێهنانی ده‌رمان به ناوه‌كانی ئه‌لبۆرز و قازی، به ڕێژه‌ی ٣٥ له سه‌د نرخی ده‌رمانیان زیاد كردووه.
دوو شیركه‌تی ئه‌لبۆرز و قازی له ڕاگه‌یاندێك دا سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی ده‌وڵه‌تیان له به‌شی ده‌رمان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی دۆلار و گرانی نرخی ماده سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌به‌رهێنانیان به هۆكاری بردنه سه‌ره‌وه‌ی نرخی ده‌رمان ناو بردووه. گرانكردنی نرخی ده‌رمان له لایه‌ن شیركه‌ت ئێرانیه‌كانه‌وه له حاڵێكدایه كه ده‌رمانی پێویست بۆ نه‌خۆشییه تایبه‌ته‌كان ده‌ست ناكه‌وێت و له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، ٢٤ تووشبووی هێمۆفیلی به‌هۆی نه‌بوونی ده‌رمان گیانیان له‌ده‌ست داوه.