له ڕۆژانی ڕابردوودا، نرخی نان و كرێ تاكسی له ١٣ پارێزگای ئێران به ڕێژه‌ی ٤٣ له سه‌د به‌رز بووه‌وه كه ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی لێكه‌وتۆته‌وه.
له ڕۆژانی ڕابردوودا به‌رپرسانی ڕژیم به‌رده‌وام هه‌واڵی گران كردنی نرخی نانیان ڕه‌د ده‌كرده‌وه به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان، نرخی نان له ١٣ پارێزگای ئێران به ڕێژه‌ی له سه‌دا ٤٣ چووه‌ته سه‌ره‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ گران بوونی نرخی نان، به‌های كرێ تاكسیش له‌و ١٣ ئوستانه دوو هێنده زیادی كردووه و كاردانه‌وه‌ی توندی خه‌ڵكی لێكه‌وتۆته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه چالاكانی مه‌ده‌نی باس له گران كردنی نرخی به‌نزین له داهاتوویه‌كی نزیك دا ده‌كه‌ن و شۆفێرانی تاكسی سه‌باره‌ت به گران كردنی نرخی به‌نزین هۆشداری ده‌ده‌نه ده‌وڵه‌ت.