دوانیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه ٤ی مانگی ڕێبه‌ندان، نرخی هه‌ر دۆلارێكی ئا‌مریكا له بازاڕه‌كانی لوبنان گه‌یشته ٥٤ هه‌زار لیره و به‌دوای دا نرخی سووته‌مه‌نی له‌و وڵاته ڕیكۆردێكی مێژوویی تۆمار كرد.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی وه‌زه و ئاوی لوبنان، بۆ یه‌كه‌مین جار نرخی هه‌ر گاڵۆنێك مازۆت سنووری یه‌ك ملیۆن لیره‌ی تێپه‌ڕاند، هه‌روه‌ها نرخی هه‌ر گاڵۆنێك به‌نزین گه‌یشته ٩٨٢ هه‌زار لیره و نرخی هه‌ر كه‌پسوولێكی گاز كه ڕۆژی ڕابردووی ٥١٨ هه‌زار لیره بوو گه‌یشته ٦١٣ هه‌زار لیره. به‌وته‌ی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته، هۆكاری گرانیه‌كان نه‌بوونی ده‌وڵه‌ته و لوبنان له ئێستادا نه سه‌رۆككۆماری هه‌یه و نه سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ر به‌و هۆیه‌وه حیزبۆڵڵا بووه‌ته هه‌مه‌كاره‌ی لوبنان و وڵاتی وێران كردووه.