کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی سرویسی گواستنه‌وه‌ی قوتابیان له‌ بۆكان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی سرویسی گواستنه‌وه‌ی قوتابیان له‌ بۆكان 1

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی خوێندن له‌ بۆكان، نرخی سرویسی گواستنه‌وه‌ی قوتابیان به‌ ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه‌.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌مساڵ بابه‌تی دیاریكردنی نرخی سرویسی قوتابخانه‌كان كه‌وتووه‌ته‌ ئه‌ستۆی شاره‌وانیه‌كان و گرانكردنی نرخی مانگانه‌ی سرویسی گواستنه‌وه‌ی قوتابیان، بنه‌ماڵه‌كانی وه‌ڕه‌ز كردووه‌. به‌ تایبه‌ت چینی هه‌ژار و كرێكاری كۆمه‌ڵگا توانای دابینكردنی تێچووی سرویسی قوتابخانه‌یان نییه‌ و ئه‌و بابه‌ته‌ گوشارێكی زۆی خستۆته‌ سه‌ر شانی دایك و باوكی قوتابیان.