به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نرخی هه‌ر دۆلاری ئه‌مریكا له بازاڕه‌كانی ئێران سنووری ٨٠ هه‌زار تمه‌نی تێپه‌ڕ كردووه و كارناسانی ئابووری سه‌باره‌ت به كۆڵه‌پس یان داڕمانی ئابووری وڵات هۆشدار به به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئه‌ده‌ن.
به پێی دوایین ئاماره‌كان، هه‌ر دلارێكی ئه‌مریكی به ٨٠ هه‌زار و ٣٠٠ تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه كراوه و نرخی هه‌ر یۆرۆ گه‌یشتووه‌ته ٨٣ هه‌زار تمه‌ن و هه‌ر پۆندی به‌ریتانیا سنووری سه‌د هه‌زار تمه‌نی ڕه‌د كردووه. كارناسانی ئابووی سه‌باره‌ت به گه‌یشتنی نرخی دۆلار به ٩٠ هه‌زار تمه‌ن و داڕمانی ئابووری هۆشدار ده‌ده‌نه به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی و ده‌ڵێن: داڕمانی ئابووری ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌یان كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و حكوومه‌ت ناتوانێت گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێۆ كۆمه‌ڵگا كۆنتڕۆڵ بكات.