ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی مانگی خاكه‌لێوه، هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مریكی له بازاڕكانی ئێران دا به ٥٥ هه‌زار تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا و نرخه‌كه‌ی به‌رده‌وام له زیادبووندایه.
له درێژه‌ی ڕه‌وندی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به ڕیاڵی ئێران له كاتی نه‌ورۆزدا، ڕۆژی پێنجشه‌ممه هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مریكا سنووری ٥٤ هه‌زار تمه‌نی تێپه‌ڕاند و به كاتی ئێواره به ٥٥ هه‌زار تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا. جێگای ئاماژه‌یه كه پاش ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ڕژیم دڵخۆشیان به بازاڕ ده‌دا كه به‌هۆی ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بستان و به‌حرین سه‌رمایه‌گوزاری ڕوو له ئێران ده‌كات و نرخی دۆلار دائه‌به‌زێت، به پێچه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی تازه نرخی دۆلار بۆ جارێكی دیكه له ڵكۆنتڕۆڵ ده‌رچوو و نرخه‌كه‌ی ڕۆژ له‌و دوای ڕۆژ ده‌ڕواته سه‌ره‌وه.