له ڕۆژانی ڕابردوودا، ژنێك له مه‌شهه‌د، كچێكی لاو له ئه‌هواز و سێ ژن له شاری خۆی له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه به بیانووی كێشه‌ی خێزانی كوژراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی دیدبان، ڕۆژی شه‌ممه ٨ی ڕه‌زبه‌ر، ژنێكی خه‌ڵكی مشهه‌د به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كوژرا و ته‌رمه‌كه‌ی پارچه پارچه كرا. هاژینی ئه‌و قوربانیه ته‌رمی پارچه پارچه‌كراوی ژنه‌كه‌ی له نێو چه‌مه‌دانێك دا ناوه و له شاری تاران خۆی ڕاده‌ستی پۆلیس كردووه. هه‌روه‌ها له شاری ئه‌هه‌واز، كچێكی لاو یه‌ك مانگ له‌وه‌به‌ر له‌لایه‌ن دوو كه‌س له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یه‌وه به پاساوی شه‌ره‌ف كوژرا و ته‌رمه‌كه‌ی له نێو حه‌وشه‌ی ماڵێكدا له گه‌ڕه‌كی حه‌میدیه نێژدرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه پیاوێك له یه‌كێك له گونده‌كانی شاری خۆی به چه‌كی گه‌رم سێ ژنی ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی به بیانووی كێشه‌ی بنه‌ماڵه‌ییه‌وه كوشت و پاشان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. شایانی باسه كه ڕۆژی ٨ی ڕه‌زبه‌ریش، كچێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن دوو زڕبرا و هاوسه‌ره‌كی به شێوه‌یه‌كی دڕندانه كوژرابوو.