ئۆستانداری ئه‌دیرنه‌ی توركیه به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یێندراوێك ڕایگه‌یاند: ڕێژه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه له‌لایه‌ن هێزه‌چه‌كداره‌كانی وڵاتی یونان به‌ره‌و سنووری توركیه له ئۆستانی ئه‌دیرنه ڕاونرابوون بۆ سه‌ره‌وه‌ی ١٩ حاڵه‌ت به‌رزبووه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ری ئاناتولی، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی ڕێبه‌ندان، ته‌رمی ٧ كۆچبه‌ری دیكه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرا له ناوچه‌ی سنووری یونان له كاتێكدا دۆزراونه‌ته‌وه كه به‌هۆی سه‌رما ڕه‌قبوونه‌ته‌وه و له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئۆستانداری ئه‌دیرنه ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاندووه ته‌رمی ١٢ كۆچبه‌ری دیكه له ناوچه‌ی سنووری یونان دۆزراوه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمی كۆچبه‌ری دیكه‌ش له‌لایه‌ن تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرا به‌رده‌وامه.