به‌پێی دوایین ئاماری ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان، ڕێژه‌ی نیشته‌جێبووانی ناوچه نافه‌رمی و په‌راوێزكه‌وتووه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاره گه‌وره‌كانی ئێران كه له خانووی نائه‌مندا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن، بۆ ٢٠ ملیۆن كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.
به‌پێی نوێترین ئاماره‌كان، له كۆی گشتی ٨٥ ملیۆن جه‌معیه‌تی ئێران له ساڵی ١٤٠١، سه‌رجه‌م ١٩ ملیۆن و ٨٤١ هه‌زار و ٦٧٩ كه‌س له په‌راوێزی شاره‌كان، ناوچه مێژووییه‌كان و ئه‌و شوێنانه‌ی به ناوچه‌ی نیشته‌جێبووی نافه‌رمی و ناستاندراد ناسراوه ده‌ژین. له نێو ئه‌و ئاماره‌دا، پشكی ناوچه نافه‌رمیه‌كان، زیاتر له شه‌ش ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار که‌س مه‌زه‌نده کراوه.