به‌پێی ڕاپۆرتی ئیداره‌ی “سه‌بت ئه‌حواڵی” ئێران، له ساڵی ڕابردوو هه‌زار و ٤٧٤ منداڵ له دایكانی ته‌مه‌ن ١٠ بۆ ١٤ ساڵ و ٦٩ هه‌زار منداڵ له دایكانی ته‌مه‌ن ١٠ بۆ ١٩ ساڵ له دایك بوونه.
به لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر ئاماری ساڵانی ڕابردوو ئه‌وه ڕوون ده‌بێته‌وه كه له ماوه‌ی ١٠ ساڵی ڕابردوو لانیكه‌م ١٥ هه‌زار كچی خوار ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ له ئێران‌دا منداڵیان به دونیا هێناوه و به‌پێی ئاماری بڵاوكراوه‌ی “ئیداره‌ی سه‌بت ئه‌حواڵی“ ئێران، له ساڵی ١٣٩٢ی هه‌تاوه‌یه‌وه هه‌تا ساڵی ١٣٩٩ به‌گشتی یه‌ك میلیۆن كچی ژێر ١٨ ساڵ له ئێران‌دا پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیریان ئه‌نجام داوه. جێگای ئاماژه‌یه به‌پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی كۆماری ئیسلامی، ته‌مه‌نی ١٣ ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه بۆ هاوسه‌رگیری كچ دیاری كراوه و به ڕه‌زامه‌ندی دایك و باوكی ئه‌و منداڵه ده‌كرێت له خوار ته‌مه‌نی ١٣ ساڵیشه‌وه به‌شوو بدرێن.