به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئێران، ئاماری كوژراوانی هێرشه تیرۆریستیه‌كه‌ی كرمان بۆ ٨٩ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه و به‌شێك له قوربانیه‌كان منداڵ بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ١٢ كه‌س له قوربانیان ته‌مه‌نیان ژێر ١٥ ساڵ بووه، ٣٣ كه‌س ژن و ١٢ی دیكه شارومه‌ندی ئه‌فغانستانی، هه‌روه‌ها ٢٠ كه‌س له قوربانیان قوتابی مه‌دره‌سه بوون. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی له شاری كرمان، به‌شێكی زۆر له برینداره‌كان پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی مه‌ره‌خه‌س كراون و ژماره‌یه‌كیان دۆخی ته‌ندرووستیان ناجێگیره. ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی به‌فرانبار، دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له مه‌راسمی ساڵوه‌گه‌ڕی كوژرانی “قاسم سوله‌یمانی” له كرمان كرده ئامانج و پاش ٢٤ كاتژمێر، گرووپی تیرۆریستی داعش به‌رپرسیاره‌تی هێرشه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرت.