ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی ڕه‌شه‌مه، وه‌زاره‌تی بێهداشتی غه‌زه ڕایگه‌یاند كه ئاماری كوژراوانی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه بۆ ٣٠ هه‌زار و ٩٦٠ كه‌س هه‌ڵكشاوه و ٧٢ هه‌زار و ٥٢٤ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی به‌رپرسانی بێهداشتی فه‌له‌ستین، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا به لانیكه‌م ٧٢ كه‌س له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر خان یوونس و ڕه‌فه‌ح گیانیان له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها پێنج كه‌سی مه‌ده‌نی له بۆردوومانی گوندی “خه‌ربه سه‌له‌م” له باشووری لوبنان، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیله‌وه كوژراون و ٩ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.