ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی به‌فرانباری ١٤٠٢، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل به چڕی ناوه‌ندی غه‌زه و خان یوونسی بۆردوومان كرد و ته‌نیا له خان یوونس ٢٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌وته‌ی وه‌زاره‌تی بێهداشتی فه‌له‌ستین، ئاماری كوژراوانی شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسڕائیل گه‌یشتۆته ٢٢ هه‌زار و ٧٢٢ كه‌س و ڕێژه‌ی برینداره‌كان، سنووری ٥٨ هه‌زار و ٢٠٠ كه‌سی تێپه‌ڕاندووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه حیزبۆڵڵای لوبنان به ٦٠ مووشه‌ك بنكه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیلی كرده ئامانج و له وڵامدا فڕۆكه و تۆپخانه‌كانی ئیسڕائیل مه‌قه‌ڕه‌كانی حیزبۆڵڵایان له باشووری لوبنان به چڕی بۆردوومان كرد، به‌ڵام هێشتا زیانه‌كانی ئه‌و هێرشانه ئاشكرا نه‌كراوه.