ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، وه‌زاره‌تی بێهداشتی فه‌له‌ستین ڕایگه‌یاند كه له‌دوای ته‌واوبوونی ئاگربه‌ست، به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه ، ١٧٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٥٨٩ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی نیزامی ئیسڕائیل، دوسه‌د ناوچه‌یان له كه‌رتی غه‌زه كردۆته ئامانج و هۆشداریان داوه‌ته دانیشتووانی باشوور و ڕۆژئاوای غه‌زه كه ماڵه‌كانیان به‌جێبێڵن و له‌و شوێنانه‌ی كه نزێك له چه‌كدارانی حه‌ماسه دووركه‌ونه‌وه. به‌وته‌ی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دۆخی نه‌خۆشخانه‌كانی غه‌زه كاره‌ساتباره و گیانی هه‌زاران كه‌س له مه‌ترسیدایه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆمیته‌ی به‌رگری له ڕۆژنامه‌وانان له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی شه‌ڕی نێوان ئیسڕائیل و حه‌ماس تا به ئه‌مڕۆ، ٦١ هه‌واڵنێر و ڕۆژنامه‌وان كوژراون.