به‌پێی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی بێهداشتی فه‌له‌ستین، ڕێژه‌ی قوربانیانی هێرشه‌كانی ئێسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه سنووری ١٤ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌سی تێپه‌ڕ كردووه، هه‌روه‌ها ڕۆژی ڕابردوو له شاری تولكه‌ره‌م له كه‌رانه‌ی باخته‌ری، شه‌ش فه‌له‌ستینی به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئیسڕائیل گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئیسڕائیل، هێزه‌كانیان له شاری تۆلكه‌ره‌م گرووپێكی سه‌ر به حه‌ماسیان كردۆته ئامانج و پاش شه‌ڕ و پێكدادانی قورس، شه‌ش ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه كوژراون و ٢٦ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. ڕۆژی ڕابردوو ڕێكخراوی یۆنیسف ڕاپۆرتێكی نوێی له‌سه‌ر دۆخی منداڵانی غه‌زه بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاند: ڕۆژانه ١١٥ منداڵ له كه‌رتی غه‌زه به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل ئه‌بنه قوربانی. به‌پێی ئاماره‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی شه‌ڕ تا به ئه‌مڕۆ، پێنج هه‌زار و ٣٠٠ منداڵ گیانیان له‌ده‌ست داوه و چاره‌نووسی هه‌زار و ٢٠٠ منداڵی دیكه‌ش نادیاره.