به‌پێی ڕاگه‌یاندنی به‌رپرسانی بێهداشت و ده‌رمانی غه‌زه، ڕێژه‌ی قوربانیانی هێرشه‌كانی ئێسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه سنووری ١٣ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه و ئاماری برینداره‌كان بۆ ٣٣ هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له‌و ١٣ هه‌زار كه‌سه، پێنج هه‌زار و ٥٠٠ كه‌سیان منداڵ و سێ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌سی دیكه‌یان ژن بوون. هه‌روه‌ها ڕێكخراوی پزیشكانی بێ‌سنووریش ڕایگه‌یاند كه له هێرشه‌كانی ڕۆژی ڕابردووی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كاروانێكی گه‌یاندنی یارمه‌تیه مرۆییه‌كان، یه‌ك كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بووه. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند گرووپێكی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی فه‌تح له ئۆردووگای به‌لاته و پاش شه‌ڕ و پێكدادانی سه‌خت، ژماره‌یه‌ك له فه‌له‌ستینیه‌كان كوژران و بریندار بوون. له بۆردوومانی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌ندۆنێزی غه‌زه‌ش به لانیكه‌م ٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی زۆریش بریندار بوون.