شاری بانه كارخانه و سه‌نعه‌تی نییه و نرخی بێكاری له‌و شاره زۆره و ته‌نیا دوو هه‌ڵبژارده له پێش لاوانی بێكاری ئه‌و شاره‌دایه، یه‌كه‌م كۆڵبه‌ری و دووهه‌م كرێكاری بیناسازی، له شه‌ش مانگی ڕابردوودا ڕێژه‌ی كرێكارانی ڕووداوی كار له‌و شاره تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووته‌وه.
به‌وته‌ی “حه‌سه‌ن عێزه‌تی” سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سنفی كرێكاران و وه‌ستاكارانی بیناسازی له بانه، له‌و شاره ٢٥٠٠ كرێكاری ساختمانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نن و به لانیكه‌م به هه‌مان نیسبه‌ت كرێكاری بیناسازی كه ئه‌ندامی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه نین له بانه بوونیان هه‌یه. له‌و پێنج هه‌زار كرێكاره، ١٥٠٠ كه‌سیان بیمه‌ی ته‌ئمیین ئیجتیماعیان هه‌یه و نێوه‌ی كرێكاران عه‌مه‌له‌ن نه بیمه‌یان هه‌یه و نه له داهاتوودا ده‌توانن حه‌قده‌ستی خانه‌نشینی وه‌ربگرن. ده‌فته‌رچه‌ی ده‌رمانی و بیمه‌ی ڕووداوی كاریان نییه و ئه‌گه‌ر بریندار یان كه‌م ئه‌ندام بن هیچ یاریده‌رێكیان نییه. پێشتر وه‌زیری كار باسی له كه‌مبوونه‌وی ڕووداوه‌كانی كاری كردبوو، به‌ڵام ته‌نیا له ساڵی ١٤٠١دا ١٩٠٠ كرێكار به‌هۆی ڕووداوی كار گیانیان له‌ده‌ست داوه و ئاماره ڕاسته‌قێنه‌كان له‌وه‌ش زۆرتره.