به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگا هه‌واڵنێرییه‌كانی ڕژیم، ڕێژه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی منداڵانی بنه‌ماڵه كرێكارییه‌كان له پڕۆسه‌ی خوێندن تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له سه‌ر كۆمه‌ڵگا داده‌نێت.
به‌وته‌ی چالاكانی كرێكاری، هه‌ڵكشانی به‌رده‌وامی نرخی هه‌ڵاوسان و گرانی پێداویستیه‌كانی خۆراك، جل و به‌رگ و كه‌ره‌سته‌ی په‌روه‌رده، ڕێگه نادات كرێكارانی هه‌ژار كه حه‌قده‌سته‌كانین له ژێر هێڵی ده‌ژاری دایه، منداڵه‌كانیان بنێرنه قوتابخانه. چالاكانی مه‌ده‌نی له‌و باروه ده‌ڵێن: ئه‌و گه‌ڵاڵانه‌ی له ژێر ناوی پاراستنی ئه‌منیه‌تی كرێكاران ڕاده‌ستی مه‌جلیس ده‌كرێت هه‌مووی درۆیه و خاوه‌نكاران به ئاسانی كرێكاران له‌سه‌ر كاره‌كانیان دوور ده‌خه‌نه‌وه. كارناسانی ئابووریش ده‌ڵێن: نرخی شت و مك له ساڵ دا ١٠ جار واته سه‌تاسه‌د به‌رز ده‌بێته‌وه له حاڵێكدا ڕێژه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكاران ته‌نیا ٢٠٪ زیاد ده‌كرێت، بۆ نیموونه نرخی هه‌ر مریشكێك گه‌یشتۆته ٣٠٠ هه‌زار تمه‌ن و حه‌قده‌ستی كرێكاران ته‌نانه‌ت وڵامده‌ره‌وه‌ی پێداویستیه خۆراكیه‌كانیش نییه.