به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له ٩ مانگی ڕابردوودا، به‌لانیكه‌م ٤٩ كه‌س له پارێزگای كرماشان له ڕێگه‌ی خواردنی حه‌بی برنجه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته خۆكوژی.
به‌ڕێوه‌به‌ری پزیشكی دادی كرماشان له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاندووه كه ژاراویبوون به‌هۆی خورادنی حه‌بی برنج له پارێزگای كرماشان بووه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ٤٩ كه‌س. له‌و ڕێژه‌یه ١٤ كه‌سیان ژن و ٣٥ كه‌س پیاو بوون. شایانی باسه كه ساڵی ڕابردوو له‌و پارێزگایه ٤٦ كه‌س(١٠ ژن و ٣٦ پیاو) هه‌وڵی خوكوژیان له ڕێگه‌ی خواردنی حه‌به‌وه دابوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ ئه‌و ڕێژه‌یه زیادی كردووه.