به‌ڕێوه‌به‌ری پزیشكی دادی پارێزگای مازه‌نده‌ران، ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: ئاماری خوكوژی له ڕێگه‌ی حه‌به‌وه له هه‌شت مانگی سه‌ره‌تایی ساڵی ١٤٠٢ به نیسبه‌ت ساڵی ڕابردوو، ١٩٪ زیادی كردووه.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی ڕژیم، له هه‌شت مانگی سه‌ره‌تایی ئه‌مساڵدا به‌لانیكه‌م چوار منداڵی ته‌مه‌ن ژێر ١٦ ساڵ له ڕێگه‌ی خواردنی حه‌به‌وه كۆتاییان به ژیانیان هێناووه. “عه‌لی عه‌باسی” له‌و باره‌وه وتی: له ته‌مه‌نی ٢١ تا ٣٠ ساڵ، ٢٣ بابه‌ت و له ته‌مه‌نی ژێر ١٦ ساڵ چوار بابه‌ت تۆمار كراوه. هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تایی ساڵی ١٤٠٢وه تا به ئه‌مڕۆ ١١٣ كه‌س له ڕێگه‌ی خواردنی حه‌به‌وه له پارێزگای مازنده‌ران خۆكوژیان كردووه. به‌پێی ئاماره‌كانی ڕێكخراوی پزیشكی دادی ئێران، پشكی مێرمنداڵان له خۆكوژی ساڵانه‌دا، له سه‌دا ٧ بووه.