به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی میللی ئاماری چین كه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی گوڵان بڵاو كراوه‌ته‌وه، نرخی بێكاری لاوان له‌و وڵاته به به‌رزترین ئاستی خۆی له ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوو گه‌یشتووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، نرخی بێكاری لاوانی ١٦ بۆ ٢٥ ساڵه له مانگی ڕابردووی زاینی به ڕێژه‌ی ٢٠.٤٪ به‌رز بووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی چین به نیازه له كۆتایی ساڵی په‌روه‌رده دا ١٢ ملیۆن ده‌رچووی نوێ به بازاڕی كار ئیزافه بكات و به‌و شێوه‌یه ناتوانێت به ئاسانی نرخی ته‌وه‌ڕۆم كۆنتڕۆڵ بكات. شایانی باسه كه نرخی بێكاری له گه‌وره‌شاره‌كان له سه‌دا یه‌ك كه‌می كردووه و بێكاری له نێوان كه‌سانی ٢٥ بۆ ٥٩ ساڵ ته‌نیا ٢.٤٪ مه‌زه‌نده كراوه.