کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئێران و ئیسڕائیل

ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی خاكه‌لێوه‌، دوو ده‌وڵه‌تی فاشیستی كۆماری ئیسلامی و ئیسڕائیل هه‌ڕه‌شه‌كا‌نیان دووپات كرده‌وه‌ و وڵاتانی ئورووپاییش سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی ناوچه‌یی هۆشداریان به كۆماری ئیسلامی دا.

شه‌وی هه‌ینی به‌ ده‌یان مووشه‌ك و په‌هباد له‌ خاكی لوبنان و كه‌رتی غه‌زه‌ ئاراسته‌ی شاره‌كانی ئیسڕائیل كرا، به‌ڵام هیچ زیانێكی لێ نه‌كه‌وته‌وه‌ و له‌ ئاسمانه‌وه‌ ته‌قێندرانه‌وه‌. هه‌ندێك له‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باسیان له‌ هێرشی گه‌وره‌ی كۆماری ئیسلامی و میلیشیاكانی سه‌ر به‌و وڵاته له‌ ٤٨ كاتژمێری داهاتوو كرد و شیركه‌ت فڕۆكه‌وانییه‌كانی ئاڵمان و ئۆتریش، گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانیان بۆ ئێران ڕاگرت و زۆرێك له‌ وڵاتانی جیهان به‌ شارومه‌ند و دیپلۆماتكاره‌كانیان ڕاگه‌یاند: به‌ زووترین كات ناوچه‌كه‌ به‌جێ بێڵن و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ردانی ئێران، فه‌له‌ستین و ئیسڕائیل نه‌كه‌ن.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی ته‌حریمی نوێ به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوی ڕژیم

-

ڕێپێوانی چه‌پگه‌رایانی ئۆرۆگۆئه‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی قوربانیانی دیكتاتۆری

-

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو چالاكی مه‌ده‌نی له‌ كه‌ره‌ج و ئه‌هواز

-

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ خۆڕه‌م ئاوا

-

بێبه‌شكردنی به‌ندكراوانی به‌ندی ١٥ی زیندانی فزلحه‌سار كه‌ره‌ج له‌ مافه‌كانیان

-

وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌ فستیواڵی فیلمی كه‌ن له‌ فه‌رانسه

-