کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی هەناردەكردنی كاڵا له‌ تورکیاوه‌ بۆ هەرێمی کوردستان

بەگوێرەی داتاکانی ئەنجوومەنی هەناردەکارانی تورکیا، لە سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌ی زایینی تاكوو ئێستا، بە بەهای پێنج ملیار و 948 ملیۆن و 129 هەزار دۆلار کاڵا لە تورکیاوە بۆ هەرێمی کوردستان، عێراق، بوڵگاریا، یۆنان، جۆرجیا، ئێران، سوریا و ئەرمینیا هەناردە کراوە.

بە پێی ئاماره‌كان، هەناردەی تورکیا لەو ماوه‌یه‌ بە بەراورد بە هەمان مانگەکانی ساڵی ڕابردووی، 16.7٪ زیادیکردووە. لەو ڕێژه‌یه‌دا نزیکەی نیوەی هەناردەی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق واته دوو ملیار و 731 ملیۆن و 317 هەزار دۆلار بووە. لە سێ مانگی سەرەتای ساڵی 2023 دا تورکیا بە بەهای دوو ملیار و 39 ملیۆن و 782 هەزار دۆلار کاڵای بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق هەناردە کردبوو. ئه‌وه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ڕێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی ئێران بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق بۆ نیوه‌ كه‌می كردووه‌ و زیانێكی زۆر به‌ بازه‌رگانان و به‌رهه‌مهێنه‌رانی شت و مكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران گه‌یشتووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی ته‌حریمی نوێ به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوی ڕژیم

-

ڕێپێوانی چه‌پگه‌رایانی ئۆرۆگۆئه‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی قوربانیانی دیكتاتۆری

-

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو چالاكی مه‌ده‌نی له‌ كه‌ره‌ج و ئه‌هواز

-

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ خۆڕه‌م ئاوا

-

بێبه‌شكردنی به‌ندكراوانی به‌ندی ١٥ی زیندانی فزلحه‌سار كه‌ره‌ج له‌ مافه‌كانیان

-

وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌ فستیواڵی فیلمی كه‌ن له‌ فه‌رانسه

-