ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی خه‌رمانان، به‌هۆی هێرشی به‌رده‌وامی میلیشیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی بۆسه‌ر كێڵگه‌ی نه‌وتی “كۆرمۆر”ی هه‌رێمی كوردستان، په‌یمانكاره ئامریكاییه‌كان له‌و پڕۆژه چوونه ده‌روه و هه‌نارده‌كردنی گاز ڕاگیرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شیركه‌ته ئامریكاییه‌كان بڕیار بوو له ڕێگه‌ی كێڵگه‌ی نه‌وتی “كۆرمۆر”ه‌وه گاز هه‌نارده‌ی ئۆرووپا بكه‌ن به‌ڵام به‌هۆی هێرشی به‌رده‌وامی مووشه‌كی میلیشیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی، چالاكییه‌كان له‌و پڕۆژه‌یه ڕاگیراوه و زۆربه‌ی شیركه‌ته‌كان چوونه‌ته‌ده‌ره‌وه و پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی گازیش ڕاگیراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه پڕۆژه‌ی مه‌یدانی گازی “كۆرمۆر” له‌لایه‌ن كۆنسرسیۆمی گازی “پێردێڵ” به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پشكداری سه‌ره‌كی ئه‌و شیركه‌ته، “دانا گاز”ی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بیه.