ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ده‌وڵه‌تی ڕووسیه فه‌رمانی به ئه‌رته‌شی وڵاته‌كی دا كه هێزه‌كانیان له شاری خێرسۆن بكشێننه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ڕووسیه له شاری خێرسۆن، سه‌رۆكی شۆرای ئه‌منییه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش چوو بۆ ئێران و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ڕژیمی ئیسلامی كۆبووه‌وه. هه‌ر چه‌ند وه‌زیری به‌رگری ڕووسیه هۆكاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌شاری خێرسۆن بۆ پاراستنی گیانیان گه‌ڕاندۆته‌وه، به‌ڵام له چه‌ند حه‌وته‌ی ڕابردوودا ئه‌رته‌شی ئۆكراین عه‌مه‌لیاتێكی به‌هێزی بۆ گرتنه‌وه‌ی شاری خێرسۆن دستپێكردبوو و گوشارێكی زۆری بۆ هێزه‌كانی ڕووسیه كه گه‌مارۆ درابوون هێنابوو. جێگای ئاماژه‌یه كه ئامریكاش دوو ڕۆژ له‌وه‌پێش به سه‌رۆككۆماری ئۆكراینی ڕاگه‌یاندبوو كه ئه‌بێت وتوووێژه‌كانی بۆ گه‌یشتن به ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ڕووسیه ده‌ست پێبكات.