به‌پێی ئاماره‌كانی ڕێكخراوه‌ی بێهزیستی، ژنانی سه‌رپه‌ره‌شتی خێزان له ئێران، له‌چاو چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوو به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو چۆوه‌ته سه‌ره‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژماره‌ی ژنانی سه‌رپه‌ره‌شتی خێزان له‌ئێران به‌نیسبه‌ت چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوو به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و به‌پێی ئاماره‌كان، له ئێستادا ٢٤٠ هه‌زار ژنی سه‌ر په‌ره‌شتی خێزانمان هه‌یه كه ئه‌ركی به‌خێوكردنی ٥٨٤ هه‌زار كه‌سیان له ئه‌ستۆدایه. هه‌روه‌ها ١٧١ هه‌زار كه‌س له‌و ڕێژه‌یه، ته‌مه‌نیان ته‌نیا له‌نێوان ٢٠ بۆ ٤٠ ساڵ دایه.