کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

چواره‌مین ڕۆژی مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی “ئاكسین ئیستیل”ی پارس

چواره‌مین ڕۆژی مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی ئاكسین ئیستیلی پارس 1

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٩ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شیركه‌تیئاكسین ئیستیلی پارس له‌ شاری ڕه‌فسه‌نجان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تیئاكسین ئیستیلی پارس ماوه‌ی چه‌ند مانگه هیچ حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان ماوه‌ی چوار ڕۆژه‌ ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ و مانیان گرتووه‌ و داوا ده‌كه‌ن كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێت.