کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

چواره‌مین ڕۆژی مانگرتنی شۆفێرانی ئوتووبووس له‌ شاری قه‌زوێن

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١١ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌شۆفێرانی ئوتووبووس له‌ شاری قه‌زوێن، چواره‌مین ڕۆژی مانگرتنی خۆیان به‌ڕێوه‌ برد و داوای جێبه‌جێ بوونی سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان كرد.

شۆفێران ڕایانگه‌یاندووه‌ به‌م دۆخه‌ ناله‌باره‌ی ژیان و كرێی كه‌می گواستنه‌وه‌ چی دیكه‌ ئه‌وان توانای دابین كردنی پێداویستیه‌كانی ژیان و مه‌سره‌فی ئۆتۆمبێله‌كانیان نه‌ماوه‌. شاره‌داری قه‌زوێن به‌ هه‌ڵبژاردنی بێ ده‌نگی هێشتا هیچ هه‌ڵویستێكی له‌ به‌رانبه‌ر ناڕه‌زایه‌تی ئه‌و شۆفێرانه‌ی ده‌رنه‌بڕیوه‌. سه‌ره‌ڕای چاوه‌ڕوانی چه‌ندین كاژێری هاوڵاتیان له‌ چاوه‌ڕوانی هاتنی ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌، به‌رپرسانی شاره‌داری ئه‌و شاره‌ هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ نه‌گرتووه‌ته‌ به‌ر. جێگای ئاماژه‌یه‌ به‌پێی گه‌ڵاڵه‌یه‌ك كه‌ ده‌نگی متمانه‌ی پێدراوه‌، بڕیار بووه‌ به‌ڕه‌ پاره‌یه‌ك وه‌ك پاداشتی مانگانه‌ به‌ شۆفێرانی ئوتووبووسه‌كانی ناو شاری قه‌زوێن بدرێت كه‌ چی ئه‌ویش تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی  شۆفێران و خانه‌نشینكراوانی “بی.ئاڕ.تی” تاران

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی چوار منداڵ و مۆعه‌لمێك به‌ هۆی نوقمبوون له‌ به‌لووچستان

komalah

به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕینی هاووڵاتییان له‌ شاره‌كانی ئێران

komalah

به‌رده‌وامی مانگرتنی كرێكارانی گرێبه‌ستی “ئادیش سه‌نعه‌ت”

komalah

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دژ به‌ گرانی له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

komalah

‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تیی هاووڵاتییان له‌ شاره‌كانی ئێران

komalah