کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

چواره‌مین ڕۆژی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌

چواره‌مین ڕۆژی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی چوار ڕۆژه‌ كرێكارانی ڕه‌سمی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ به‌ڕێوه‌نه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ و مانیان گرتووه‌.

به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت له‌كاتی حساب كردنی حه‌قده‌ست ته‌نانه‌ت گه‌ڵاڵه‌ی په‌سه‌ندكراوی شۆرای باڵای كاریشیان له‌به‌رچاو نه‌گرتووه‌ و ئاستی حه‌قدسته‌كان زۆر كه‌مه‌. كرێكاران له‌ ئاست به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هاتنی تەواوی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی ناڕازین و سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌ش پشتیوانی له‌ داخوازی كرێكارانی ڕه‌سمی كردووه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ خاوه‌نكار ئه‌بێ مافی كرێكاران ته‌واو و كه‌مال جێبه‌جێ بكات.