ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، سپای پاسدارانی ڕژیم له ڕێگه‌ی تۆپباران و هاویشتنی په‌هبادی ئینتحاریه‌وه ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان شنۆ و پیرانشاری به چڕی بۆردوومان كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، مه‌به‌ستی ڕژیم له چواره‌مین ڕۆژی هێرشه‌كانی له ڕێگه‌ی په‌هباد و تۆپه‌وه، به ئامانج گرتنی مه‌قه‌ڕه‌كانی حیزبه كوردییه‌كان بووه، به‌ڵام له ماوه‌ی چوار ڕۆژی ڕابردوودا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر زیانه‌كانی ئه‌و هێرشانه ئاشكرا نه‌كراوه و به‌رپرسانی حیزبه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان ڕایانگه‌یاندووه كه هیچ زیانێكی گیانیان به‌ر نه‌كه‌وتووه.